پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی پاككردنه‌وه‌ی گوندی فازڵیهیه له مین پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناویه‌وه
گوندی فازلییه، كه ده‌كه‌وێته بناری چیای باشیكه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی باكوری موسڵ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئاینی كوردی شهبهكنو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته ده‌ستی داعش. دوێنێش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا گه‌مارۆی گونده‌كه‌یاندا.
مقه‌ده‌م سادق حه‌سه‌ن، فه‌رمانده‌ی لیوای 7ی پیاده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌ر له‌میحوه‌ری باشیك رایگه‌یاند : له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌نێوان گونده‌كانی فازڵیهو عومه‌ر قهپچی و ئهبوجهربوحه نیشته‌جێین كه‌ده‌كه‌وێته نزیكه موسڵ و ساترهكانیان له‌گه‌ڵ ساتره‌كانی به‌عشیقه‌ی هێزی پێشمه‌رگه لێكدراونه‌ته‌وه".
وتیشی "گوندی فازڵیه دوێنێ به‌رگری تێدابوو به‌هۆی گه‌وره‌یی گونده‌و زۆر ئه‌و هاوڵاتیانیانهی تێیدا مابونه‌وه، به‌ڵام هه‌موو چه‌كداره‌كانی داعش كوژراون و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مین گونده پاكبكه‌نه‌وه‌و پاشان هێزه‌كان بچنه ناویه‌وه".
12 تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی هاوشانی پێشمه‌رگه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
مقه‌ده‌م سادق حه‌سه‌ن ده‌ڵێت له‌هێرشه‌كانی دوێنێدا زیاتر له12 كیلۆمه‌تریان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ده‌رهێناوه، حه‌فاره‌و شۆفڵهكانیش سه‌رقاڵی گه‌وره‌كردن و لێدانی ساتری زیاترن، جارێ له‌م شوێنه داده‌مه‌زرێن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هێرشه‌كه‌ی دوێنیدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ توانیویانه 8 گوند گه‌مارۆبده‌ن به روبه‌روی 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌و ده‌یان چه‌كداری داعش‌یش كوژراون كه چه‌ند به‌رپرسێكیان تێدایه.
لیوا مه‌حمود كاكه‌یی فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ندازه‌ی پشتوانی دوو به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "تیمه‌كانی ئه‌ندازه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌و له‌كاتی لێدانی ساترهكاندا هاوكاریان ده‌بین و زه‌ویه‌كانیان له‌مین و بۆمبی چێنراوی داعش بۆ پاكده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "دوێنێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بوین كه‌له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرد‌و رێگاكانمان پاككرده‌وه، تیمه‌كانیشمان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندایه‌و به‌رده‌وامیش كاری پشكنیننیان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش ئه‌و شوێنانه پاكده‌كه‌ینه‌وه كهئازادكراون".
خه‌ندان
