شنگال.. هێرشێکی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە تێکشکێندرا
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24\10\2016، ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش کە بەشێکیان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان لابووە، لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری شنگال، هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە.
فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر لەگەڵ هێرشەکەی داعش، پێشمەرگە بە توندی لییان هاتووەتە دەست و هێرشەکەی تێکشکاندوون، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 10 چەکداری تیرۆریستی داعش کوژراون و 7 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تەقێندراونەتەوە.
باسنیوز
