مۆرینهۆ چی بەکۆنتی گوت؟
لە دوای یارییەکەی ئەمشەوی هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لە خولی نایابی ئینگلیزی، کە یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن لەبەرژەوەندی چێڵسی بەکۆتاهات، دوای یارییەکەش جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان چەند گوتەیەکی بە کۆنتی گوت.
وتەکانی مۆرینهۆ دەنگۆیەکی زۆری دروستکرد و میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد، لە یەکەم کاردانەوەدا رۆژنامەنووسێک پرسیاری لە مۆرینهۆکرد، کەوا چی بەکۆنتی گوتووە، ڕاهێنەرەکەی مان یونایتد لە وەڵامدا پێی گوتووە: "ئەوە پەیوەندی بەکۆنتتییەوە هەیە نەوەک تۆ".
چەند میدیایەکی جیهانی ئاشکرایان کرد، ڕاهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان بە کۆنتی گوتووە: "ئاهەنگگێران و هاندانی هاندەرەکانتان دژمان لەدوای 4 گۆڵ ئیهانەکردنە ئەگەر 1-0 بوایە ئاسایی بوو، بەڵام لەدوای 4-0 پێویستی بەو کارە نەدەکرد".
Bas News-
