تەرمی چوار ئێرانیی كوژراوی كەركووك گەیشتنەوە كرماشان
بەرەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە تەرمی سێ ھاووڵاتی كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھاووڵاتیەكی فارس كە لە ھێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆسەر شاری كوركوك كوژران، لە سنووری پەروێزخانەوە گەرێندرانەوە ئێران.
ئاژانسی هەواڵی مێھر بڵاوی كردەوە: ئەم تەرمانە بە ئامادەبوونی كەسوكاریان لە سنووری پەروێزخانەوە گەیەندرانەوە پارێزگای كرماشان.
رۆژی ھەینی رابردوو چەكدارانی داعش دوای ئەوەی دزەیان كردە نێو شاری كەركووك. لە ناوچەی دوبز ھەڵیانكوتایە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ٤ ھاووڵاتی ئێرانیان كوشت و چەند كەسێكیشیان بریندار كرد.
Payamner-
