تەقینەوەیەک لە پارێزگای چونگلی باکووری کوردستان دوو کوژراو و ١٩ برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە پارێزگای چونگلی باکووری کوردستان دوو کوژراو و ١٩ برینداری لێکەوتەوە

لە پارێزگای "چۆنگل"ی باکووری کوردستان بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا تەقییەوە لە ئاکامدا دو ئەفسەری پۆلیس کوژران و ١٩ کەسیش بریندار بوون کە پێنج کەسیان ئەفسەری بۆلیسن.



سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن ئەندامانی چەکدرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، (پەکەکە)یان مادەی تەقەمەنییان لە نزیک قامقامیەتی شارەکە لە ئۆتۆمبێلێکدا داناوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی دۆغان، چەند کاتژمێرێک بەر لە تەقینەوەکە بڵاوی‌کردەوە، ئەندامانی چەکداری پەکەکە هەوڵیان داوە بە چەکی دوورهاوێژ و مووشەک باڵەخانەی قایمقامی شاری چونگل بکەنە ئامانج و هەوڵیانداوە خۆیان بە ماڵی قایمقام دابکەن، بەڵام بە هۆی تەقەی پۆلیس نەیانتوانیوە.
Payamner-
Top