درێژیی پەنجەی كچان ڕێژەی زیرەكیان ئاشكرا دەكات

درێژیی پەنجەی كچان ڕێژەی زیرەكیان ئاشكرا دەكات




دەزانی مرۆڤ دەتوانێ بەسەرنجدان لە شێوەی پەنجەكانی دەست، كەسایەتی مرۆڤەكە بخوێنێتەوە و ڕێژەی زیرەكیەكەی بزانێ؟ ئەمە دەرەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نەرویجیە كە ئەم هەفتەیە لەلایەن گۆڤاری Behavioural Brain Researchی زانستی بڵاوكراوەتەوە.


لێكۆڵەرەوانی زانكۆی نەرویجی بۆ زانست و تەكنەلۆجیا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر قەبارەی پەنجەی 42 ئافرەت كردووە، بەتایبەتیش پەنجەكانی شەهادەنوێژە و مامەلینچكە. ئەمەش پێش ئەوەی تاقیكردنەوەی ئاوەز و زیرەكیان بۆ بكرێ.


زاناكان دەڵێن ئەو دوو پەنجەیەی مرۆڤ بەهۆی زۆری و كەمی هۆرمۆنی ئەلتیستۆستیرۆنەوە درێژ و كورت دەبن، هەبوونی ئەو هۆرمۆنەش پەیوەندی بەزیرەكتربوون و وردبینتربوونی كەسەكانەوە هەیە. بۆیە ئەو ئافرەتانەی پەنجەی شەهادەنوێژەیان لە پەنجەی مامەلینچكە كورترە، ڕێژەیەكی زۆرتری ئەو هۆرمۆنەیان بەركەوتووە و زیرەكترن لەوانی تر.
Bas News-
Top