ئه‌یاد عه‌لاوی: موسڵ دووچاری 3 كێشه بۆته‌وه
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق رایگه‌یاند كه شاری موسڵ كه له ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی و حشدی شه‌عبی ده‌ستیپێكردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌رهێنانی له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ، دووچاری سێ كێشه بۆته‌وه یه‌كه‌میان ململانێ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و دووه‌میان ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و سێیه‌میش ناكۆكییه‌ناوخۆییه‌كان ، ئه‌مه‌ش پلانێكه بۆ تێكدانی شاری موسڵ و عێراق .
عه‌لاوی روونیكرده‌وه كه ئێران رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌بینێت له‌م رووه‌وه هه‌ر وه‌ك ساڵی 2010 به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستی له كاروباری عێراق وه‌ردا و نه‌یهێشت كه لیستی عێراقییه حكومه‌ت پێكبهێنێت كه له هه‌لبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنابوو .
راشیگه‌یاند كه ئێمه نامانه‌وێت نه ئه‌مه‌ریكا و نه ئێران و نه توركیا نه سعودییه ده‌ست له كاروباری ناوه‌خۆی عێراق وه‌ربدات له به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌قامگیری باڵ به سه‌ر عێراق و ئه‌م وڵاتانه‌دا بكێشێت .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و عێراقیش روونیكرده‌وه كه پێویسته دیالۆگه‌كان دوور بێت له راگه‌یاندنی دوژمنكارانه .
عه‌لاوی راشیگه‌یاند پێویسته دان به‌وه بنێین كه قه‌یرانێكی سیاسی قوڵ له عێراق بوونی هه‌یه كه خۆی له تایفه‌گه‌ری سیاسه‌تی په‌راوێزخستن ده‌بینێته‌وه .
Kurdistan-
