فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى پێشڕه‌وییه‌كانى ئه‌مڕۆى پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى ئه‌مڕۆى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك و پێشڕه‌وییه‌كان و رزگاركردنى چه‌ند گوندێكى دیكه بڵاو و تیایدا ئاشكراى كردووه پێشمه‌رگه ته‌نیا نۆ كیلۆمه‌تر له شاری موسڵ دووره و له میحوه‌ری باشیكیش هه‌شت گوند گه‌مارۆدراون.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانجه سه‌ركییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له نزیك باشیك بڵاوكرده‌وه. و به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیویانه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئامانجه سه‌ركییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، كه بریتیبووه له گه‌مارۆدانی هه‌شت گوند به رووبه‌ری نزیكه‌ی سه‌د كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كاتژمێر دوازده‌ى نیوه‌ڕۆ له هه‌ردوو قۆڵی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای باشیك ده‌ستیپێكردووه و له باشووری باشیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌وه و ئه‌و گوندانه‌ی گه‌مارۆیان خراوه‌ته‌سه‌ر، بریتین له بیرحه‌لان ـ فازلییه ، عومه‌ر قاپچی ، كانونی ، به‌هزان، خراپ ده‌لیل، تیزخرابی بچووك ، تیزخرابی گه‌وره .
فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی چه‌كدارانی داعش و رێگریكردن له گه‌یشتنی هێزی پاڵپشتی بۆیان، ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له نزیك موسڵ كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه، ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نیا نۆ كیلۆمه‌تر له شاری موسڵ دوورن .
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی زیانه‌كانی داعش له شه‌ڕه‌كه‌دا كردووه كه بریتین له تێكشكاندنی 8 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ، تێكشكاندنی 3 مۆتۆرسكلی بۆمبڕێژكراو ، كوشتنی ده‌یان چه‌كدارای داعش ، كوشتنی 5 گه‌وره به‌رپرسی داعش .
راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له ئاسمانه‌وه پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان بۆ سه‌ر باشیك كردووه و سێ له ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان به هێرشی ئاسمانی تێكشكێندراون.
Rudaw-
