كه‌مكردنه‌وه‌ی كالۆری له خۆراكدا مێشك ده‌پارێزێ
توێژه‌ره‌كان له زانكۆی ساوپاولۆی به‌رازیله‌وه بوون و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی به رادده‌ی 40% كه‌متر وزه له خۆراك وه‌رده‌گرن، كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ده‌بن.
پزیشكان و پسپۆڕان رێنمایی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆراكه‌كانیان به جۆرێك بن به ره‌گه‌زی خۆراكی و ریشاڵه خۆراكییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند بن و بڕێكی كه‌م وزه‌یان تێدابێ.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێیه‌كه له جۆرناڵی زانستی (Aging Cell) بڵاوبووه‌ته‌وه و ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژه‌یپێكردووه.
Rudaw-
