ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ى 21ى ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر شارى كه‌ركووك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینى بیست و یه‌كى ده‌ى دووهه‌زار و شازده له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه هێرش كرایه سه‌ر چه‌ندین گه‌ڕه‌كی باشووری شاری كه‌ركووك و قه‌زای دبس، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر، توانیان ئازایانه ره‌وشه‌كه كۆنترۆل بكه‌ن و شكست به‌و نیازه‌ی داعش بێنن كه، بتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆیان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركووكدا حه‌شار بده‌ن و به دروستكردنی پشێوی گوایه گوشار له سه‌ر موسڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. له په‌رچه‌كرداری هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانی شاری كه‌ركووكدا، توانرا زۆربه‌ی تیرۆریستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ناو ببردرێن.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركووك و ئاسایشی هه‌ولێر، له ناو شاری كه‌ركووكدا توانرا چه‌ند تیرۆریستی به‌شداربووی ئه‌م كرداره تیرۆریستیه ده‌ستگیر بكرێن به ناوه‌كانی :
یه‌كه‌م : ئه‌كره‌م تاها عیدان ئه‌حمه‌د دلێمی، ناسراو به ئه‌بو مسته‌فا، ئه‌میری ئه‌منیی كه‌رتی كه‌ركووكی داعش، به‌شداربووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه.
دووه‌م : عه‌بدولره‌حمان فازل عه‌بولره‌حمان ئه‌لعززی، ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د به‌رپرسی ئیداری و مالیی داعش له ناو كه‌ركووك، به‌شداربووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه.
سێیه‌م : عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمود عیدان دلێمی، ناسراو به عه‌زاوی، به‌شداربووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه و كاری چاودێری پێشوه‌خته‌ی ئامانجه‌كان.
چواره‌م : عه‌بدولره‌حیم ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا یاسین، ناسراو به ئه‌بو عه‌لی، هاوكاری ئیداریی تیرۆریستان به‌ر له هاتنیان بۆ ناو شار و دواتر به‌شداریی كرده‌وه‌كه.
پێنجه‌م : له‌یس فه‌لاح نعمه ئه‌حمه‌د جه‌بوری، ناسراو به ئه‌بو غه‌سان، به‌شداربووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه و ئه‌ندام له كه‌تیبه‌ی ئینغماسی.
شه‌شه‌م : عه‌بدولره‌حمان فازل عه‌باس محه‌مه‌د عوبێدی، ناسراو به ئه‌بو یه‌حیا، گواستنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كان بۆ دبس.
حه‌وته‌م : عه‌لی حوسێن حه‌مه‌د ئیبراهیم جه‌بوری، ناسراو به ئه‌بو موحه‌مه‌د، داڵده‌دانی تیرۆریستان و گواستنه‌وه‌یان.
هه‌شته‌م : موهه‌نه‌د ئیبراهیم عه‌لی دلێمی، ناسراو به ئه‌بوو له‌یس، به‌شداربووی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه و گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان به قه‌لاب بۆ نزیك كه‌ركووك.
ئێستا لێكۆلینه‌وه له‌م كه‌سانه به‌رده‌وامه و به پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه، سه‌رپه‌رشت و پلاندانه‌ری ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه كه‌سێكه به ناوی(مازن نه‌زهان ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا ئه‌لعوبێدی ئه‌لریاشی) كه ناسراوه به (ئه‌بو ئیسلام ئه‌نساری) ناوبراویش به برینداری له گه‌ره‌كی یه‌كی حوزه‌یران له لایه‌ن هاوولاتیانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دراوه‌ته ده‌ست لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك.
ئه‌م تیرۆریستانه توانیویانه له بۆشاییه‌كی نێوان داقوق و به‌شیر سوود وه‌رگرن و ده‌سته ده‌سته چه‌كداره‌كانیان له حه‌وێجه‌وه بهێننه نزیك شه‌ریكه‌ی تارق له باشووری كه‌ركووك و دواتر تیرۆریستان كه ژماره‌یان له سه‌رووی سه‌د چه‌كدار بووه به چوار بارهه‌لگری كیا و قه‌لابێك گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك و به سه‌ر ئه‌و شوێنانه دابه‌شكراون كه كرانه ئامانجی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌یان.
لێكۆلینه‌وه له‌م كه‌سانه به‌رده‌وامه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هاوولاتیانی خۆراگری كه‌ركووك و كوردستان له ئه‌نجامه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
kurdistan-
