عێراق نه‌گه‌یشته مۆندیال
هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق نه‌گه‌یشتنه كۆتاییه‌كانى مۆندیالى لاوان پاش ئه‌وه‌ى له قۆناخى هه‌شته‌مى جامى ئاسیا به لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر سعودیه تووشى شكست هات.
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له قۆناخى هه‌شته‌مى جامى لاوان بۆ ئاسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و سعودیه به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى سعودیه به لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو پاش ئه‌وه‌ى كاتى یاسایى و زیاد كرا‌و به دوو گۆڵى یه‌كسان كۆتایهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش عێراق نه‌یتوانى به‌شدارى له مۆندیالى 2017 بكات ، كۆتا به‌شداریشى بۆ ساڵى 2013 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێك وه‌ك نوێنه‌رى عه‌ره‌ب له پاڵه‌وانێتى جیهان له توركیا به‌شدارى كرد.
Rudaw-
