وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو نووسراوهكانى پارێزگارى سلێمانى/به‌وه‌كاله‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
له فه‌رمانێكى وهزاريدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه، پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه له ياساى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ژماره (3) ساڵى 2009 و له به‌ر رۆشنايى نووسراوى ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێم بڕياريماندا به:
1.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى كارگێڕى پارێزگاى سلێمانى/ نووسينگهى تايبه‌ت به ژماره 178 له 24/8/2016، له به‌روارى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ياسايه وه‌ك ده‌قى ده‌ربڕينى راى ئه‌نجوومه‌نى شوورا هاتووه.
2.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گشت فه‌رمان و نووسراوهكانى كه به ناوى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت ده‌رچووه له دواى به‌روارى 24/8/2016.
به گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه له رۆژى 20/10/2016ه‌وه كار به‌م بڕياره ده‌كرێت و سه‌رجه‌م بڕيار و نووسراوهكانى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و كاريان پێ ناكرێت.
رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، ده‌سته‌ى گشتى له ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستان كۆبوووتهوه بۆ تاوتوێكردنى داوايه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه به نووسراوى ژماره 14198 له 8ى ئاب/ ئۆگستى 2016 ئاراسته‌ى كردووه.
له‌و نووسراوه‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆ، داواى بۆچوونى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌كات سه‌باره‌ت به پێدانى مۆڵه‌ت به پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵسانى پارێزگار به تهخويلكردنى جێگرى پارێزگارى سلێمانى به كاره‌كانى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت.
هاوكات فه‌رمانگه‌ى ياسايى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له تێخوێنى وه‌زاره‌تدا، كه هاوپێچى داواكارييه‌كه‌ى كردووه، بۆچوونى خۆى ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان واى ده‌بينن كه جێگرى پارێزگار ناتوانێت كاروئهركهكانى پارێزگار له ئه‌ستۆ بگرێت.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێمى كوردستان سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له سێ خاڵدا چڕ كردووه‌ته‌وه و له‌و سێ خاڵه‌دا هاتووه:
1.مۆڵه‌تى پارێزگار و تهخويلكردنى ئه‌ركه‌كانى بۆ جێگره‌كه‌ى به پێى فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 178 له 24/8/2016 ده‌رچووه به‌ندن به ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عى كارگێڕى كه وه‌زيرى ناوخۆيه، جا ئه‌و ره‌زامه‌ندييه پێش وه‌خته بێت ياخود دواتر بێت.
2.سپاردنى ئه‌ركه‌كانى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت به جێگرى پارێزگار بۆ كاروبارى هونه‌رى به پێى فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 179كه له 24/8/2016 ده‌رچووه، به بڕيارێكى نه‌بوو (معدوم) داده‌نرێت.
3.له حاڵه‌تى ئاماده‌نه‌بوونى (غياب) پارێزگاردا يه‌كێك له جێگره‌كانى ماوه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى جێى ده‌گرێته‌وه به سيفه‌تى جێگرى پارێزگار.
k24-
