وێنه‌كانى نێو ئايپادى داعشێك ببينه
رۆژى هه‌ينى رابردوو 21ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، چه‌كدارانى داعش هێرشيان كرده چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياجياى شارى كه‌ركووك، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌و شاره به‌هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر و خه‌ڵكى خۆبه‌خشى كه‌ركووك، لێان هاتنه ده‌ست و رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه و شكستيان پێ هێندرا و ژماره‌يه‌كى زۆريان له چه‌كدارانى داعش كوشت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى كوردستان24 كه‌وتووه، ئايپادى يه‌كێك له چه‌كداره‌كان، ده‌كه‌وێته ده‌ستى هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك، ژماره‌يه‌ك وێنه و به‌ڵگه و زانيارى و نه‌خشه‌ى تێدايه، وا پێده‌چێت ئه‌و نه‌خشانه پلانى هێرشه‌كانى رۆژى هه‌ينى بۆ كه‌ركووك بێت.
k24-
