فەرهاد کەرکووکی: ژمارەی شەهیدەکانمان سەلماندوویەتی چۆن بەرگریمان لە کەرکووک کردووە
پاش ئەوەی چەند چەکدارێکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە کە گوایە چەکدارێکی داعش هێزەکانی سەر بە پارتی بە ڕێگەدانیان بۆ چوونە ناو کەرکووک تۆمەتبار دەکات. د. فه‌رهاد كه‌ركووكى، به‌رپرسی لقى 19ى پارتى له كه‌ركووك، تایبه‌ت ڕایگه‌یاند :" هه‌رچه‌نده من زانیاریی زۆرم له‌باره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌ى كردبێت، ته‌نها خۆڕیسواكردنه و پارتى و بارزانى زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن و ژماره‌ى شه‌هیده‌كانمان گه‌واهى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئێمه چۆن توانیومانه به‌رگرى له كه‌ركووك و كوردستان بكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌گه‌رچى ده‌موچاوه‌كانیش بناسرێنه‌وه و سه‌ر به لایه‌نێك بن، به‌ڵام ئەوان به‌نیاز نین هیچ ڕێكارێكى یاسایی یان حزبى بگرنه به‌ر. گوتیشی :"ئێمه ئێستا له خه‌باتداین بۆ به‌رگریكردن له كه‌ركووك و ئه‌وه‌ى كراوه كارى بچووكه‌كانه كه مه‌به‌ست لێی ئاژاوه‌گێڕییه، بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م، ئه‌و كاره پشتگوێ بخه‌ن".
جه‌ختیشی لەوە كرده‌وه كه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كه‌ركووك، ئه‌گه‌رچى “لایه‌نى یه‌كێتیش زۆر به باشى” به‌رگری كردووه، چى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام: “قورساییه‌كه زیاتر له‌سه‌ر پارتى بووه و باره‌گاكانى سه‌ر به پارتى كراونه‌ته ئامانج. ئه‌مڕۆ ڕۆژى به‌رگریكردنه له كه‌ركووك، بۆیه داوا ده‌كه‌م ناكۆكییه سیاسی و حزبییه‌كان وه‌لاوه بنرێن".
به‌رپرسی لقى 19ى پارتى له كه‌ركووك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێرشه‌كه‌ى كه‌ركووك ئه‌وه‌ى ده‌رخست، له پارێزگاكه‌دا كێشه هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕوونیشی کردەوە: "له هێرشێكى له‌م شێوه‌یه‌دا نابێت هه‌ڕه‌مه‌كییانه هه‌ر كه‌سێك بێت و به‌شدارى بكات، ڕاسته ئه‌وان له دڵسۆزى و گیانفیدایی خۆیان دێن به هاناى هێزه‌كانه‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كێشه درووست ده‌كات".
به‌پێویستیشی ده‌زانێت، پێداچوونه‌وه به ڕێكخستنه‌وه‌ى ئیداره و لایه‌نى ئه‌منى پارێزگاكه بكرێته‌وه، گوتیشی: "به‌خۆشمه‌وه، پێویسته هه‌ر به‌رپرسێك چوار ساڵ زیاتر له پۆستێكدا نەمێنێتەوە، ئه‌گه‌ر زۆر باش و به‌تواناش بوو، ئه‌وپه‌ڕى تا شه‌ش ساڵ، نه‌ك وه‌ك ده‌بینین هه‌یه 10 ساڵه له پۆسته‌كه‌یدایه، ئێمه ده‌زانین به‌رپرس هه‌یه به‌رتیل وه‌رده‌گرێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین دواى هێوربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه، گۆڕانكارى بكرێت".
داواشى كرد، ئاواره عه‌ره‌به‌كان كه هێنراونه‌ته ناو شاره‌وه، له ده‌ره‌وه‌ى شار نیشته‌جێ بكرێن، گوتیشی :" ناكرێت پێنجسه‌د تا شه‌شسه‌د هه‌زار ئاواره‌ى عه‌ره‌ب له ناو كه‌ركووكدا بن، ئه‌مه جگه له عه‌ره‌بى سونه و توركمانى ناو شاره‌كه كه دانه و دوان نه‌بێت زۆر به‌كه‌مى هاوكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن".
لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا کە مەحمود کوێخا موبارەک، برای عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەرچەندە پێشمەرگە نییە، لەنێو هەمەرێکی پێشمەرگەدا، بەهاوکاریی کەسێکی دیکە، لە دیلێکی داعش دەدەن و زانیاری لێ وەردەگرن، بەڵام لە دەقیقەی 1:53 چرکەی ڤیدیۆکەدا، تۆمارەکە دەوەستێندرێت و تێبینی دەکرێت لەو کاتەدا بە چەکدارەکەی داعشیان گوتبێت کە هێزەکانی پارتی تۆمەتبار بکات.
باس‌نیوز
