سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه پێنج كیلۆمه‌تر له شاری مووسڵه نزیكه
به‌ره‌كات شه‌مۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، ڕایگه‌یاند: "زیاترین گوند، شاره‌دێ و شارۆچكه به ده‌ستی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ئازاد كراوه، له ده‌ڤه‌ری باشیك و به‌حزانی پێشمه‌رگه زۆر نزیكی شاری مووسڵ بوونه و شوێنی ستراتیژی گرنگیان كۆنتڕۆڵ كردووه، ئه‌و پلانه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ دانراوه، زۆر به باشی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئاگادارین تیرۆریستانی داعش خه‌ڵكی سڤیل بۆ ناو سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ده‌نێرن و وه‌ك قه‌لغانی مرۆیی به‌كاری دێنن".
گوتیشی: "تاكو ئێستا به‌رتله و باشیك و چه‌ندین شوێنی ستراتیژی گرنگ كۆنتڕۆڵ كراوه، پێشمه‌رگه له به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رده‌وامه بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو خاكی كوردستان".
باس‌نیوز
