سه‌قز.. چاره‌نووسی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراو ناڕوونه
بەپێی هەواڵی سەرجاوەکانی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات، چه‌ند ڕۆژ پێش كوڕێك کە پیشەی فیتەر بووە به‌ناوی عادڵ حوسێن‌زاده، كوڕی سه‌ید حامید دەستبەسەر کراوە.
ئاژانسی کوردپا لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە هاوڕێیه‌كی عادڵیش به‌ناوی زانكۆ، له شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بەپێی ئەو هەواڵە تا ئێستا هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌كان بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.
باسنيوز
