برێت مەکگۆرک: باسمان لە دابەشکردنی پارێزگای نەینەوا بۆ 8 ناوچە کردووە
ئەمڕۆ یەکشەممە 23\10\2016، برێت ماکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیمانان لە پشتیوانییەکانیان بۆ شاری مووسڵ بەردەوام دەبن.
لەبارەی سەردانەکەی بۆ لای بریندارانی پێشمەرگە، مەکگۆرک ڕای گەیاند: ”شەرەفمەندبوون بە بینینی بریندارانی پێشمەرگە“. جەختیشی لەوە کردەوە کە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چەندین کۆبوونەوەی بەرهەمداریان ئەنجام داوە و گوتی: ”باسمان لە دابەشکردنی نەینەوا بۆ هەشت ناوچە کردووە“.
باسنيوز
