شاخەوان عەبدوڵا: پێشمەرگە لە شوێنی ئێستایدا دەوەستێت
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری ڕایگەیاند: "لە محیوەری خازر، ناوەران، مەخموور و باشیك ئەوەی لەسەر شانی پێشمەرگە بوو، توانی جێبەجێ بكات و سەركەوتنی پێشمەرگە لەسەرجەم محیوەرەكان ڕاگەیەنرا، بە جۆرێك ئەو پلانەی ستراتیژییەی دانرابوو بۆ ئازادكردنەوەی ناوچەكان، زۆر بەسەركەوتووی جێبەجێ كرا".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری، گوتیشی: "ئەو سنوورەی ئێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لێییە، ڕادەوەستێت و دواتر دەبێت سوپای عێراق بۆ سەنتەری شاری مووسڵ پێشرەوی بكات".
باسنیوز
