له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری پڕۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "شه‌قامی سه‌ره‌كی ڕێگای ته‌لسقۆف - باشیك و ناوه‌ران كه هه‌رسێ ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ئازادكراونه‌ته‌وه، پلانه‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا نه‌چینه ناو هیچ گوند و شارێكه‌وه".
به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئه‌و پلانه‌ی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه دامان نابوو، به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه چووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری پڕۆسه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت".
گوتیشی: "پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی زۆر باشی كردووه و چه‌ند ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی ناوشاری مووسڵ‌یان گرتوه‌ته‌وه".
باس‌نیوز
