ئازادكردنی مووسڵ بۆ ئابووری كوردستان گرنگ دەبێت
ئەحمەد عوسمان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "شەڕی مووسڵ بۆ كوردستان گرنگ دەبێت، چونكە لەماوەی ئەو دوو سێ ساڵەی داعش لێ بووە بواری بازرگانی و ئابووری جوڵەی نەماوە".
ئەو ڕاوێژكارە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەئازادكردنەوەی شارەكە چاوەڕوان دەكرێت گۆڕانكاری لەئابووری كوردستان ڕووبداتن لەبەرئەمەش دوای ئازادكردنەوەی مووسڵ، جوڵەی بارزگانی و ئابووری زۆر دەبێت، چونكە شاری مووسڵ دەبێتە دەروازەیەكی باشی بازرگانی بۆ كوردستان".
باسنیوز
