ڕۆیتەرز: پێشمەرگە شارەدێی باشیکی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە

 ڕۆیتەرز: پێشمەرگە شارەدێی باشیکی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، شارەدێی باشیکیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ئەمریکی کە کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 23\10\2016 بڵاو کراوەتەوە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیویانە شارەدێی باشیک لە نزیک شاری مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەدێیەکە لەلایەن پێشمەرگە، بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە.

هەمان ئاژانس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکای لە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی باشیک ئاگادار کردووەتەوە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانیان ڕاگەیاندووە، چوونەتە نێو باشیک، بەڵام ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نەدراوە، بچنە نێو باشیک.
باشیک، پلەی ئیدارییەکەی ناحیەیە و سەر بە قەزای ناوەندیی مووسڵە کە 12 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە هەڵکەوتووە.















باسنيوز
Top