کەشناسی هەرێمی کوردستان: باران بارین دەست پێ دەکات
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، دواى ئەوەى کاریگەرى بەرزە پاڵەپەستۆکانى تورکیا و دەریاى ناوەڕاست چەقیان بەستووبوو لەسەر هەرێمى کوردستان، کە ڕێگربوو لە بەردەم درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆکان، کە ئەمەش باران بارینی دواخستبوو بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
لە ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دواى کشانەوەى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست ڕۆژى دووشەممە (24/10/2016) لە کاتەکانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور دەردەکەوێت لەسەر هەرێمى کوردستان، ڕۆژى سێشەممە کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت ئاسمانى هەرێمى کوردستان، بەگشتى لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش هەورى تەواو دەبێت و باران بارینى پچڕپچڕ ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان بە ڕێژەى جیاجیا دەگرێتەوە لە (1ملم بۆ 4ملم).
ئاماژە بەوەش کراوە، باران بارین سەنتەرى پارێزگاکانیش دەگرێتەوە بە شێوەیەکى پچڕپچڕ کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بە شێوەیەکى لاواز بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوامى دەبێت.
باسنيوز
