پێشمەرگە 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی تەقاندەوە

 پێشمەرگە 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی تەقاندەوە
ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھەوڵدەدەن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو رێگری لە پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بكەن، تەنھا لە میحوەری ناوەران ھێزی پێشمەرگە 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی چەكدارانی داعشیان تەقاندوەتەوە".

بەپێی زانیاری پەیامنێرانمان ئێستا تیمەكانی ئەندازیاریی لەو ناوچانەی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵی كردونەتەوە خەریكی پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكانی داعشن و پێشمەرگەش لە پێشڕەویدایە.

بەرەبانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك باشیك لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش دەستپێکرد، تا ئێستا ژمارەیەك ناوچەیان رزگاركردووە و پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەویكردن.








K24
Top