بەرپرسێکی ئەمنیی کەرکووک سیناریۆیەکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات و دەڵێ ئەم “ڤیدیۆە هاوشێوەی سووکایەتیکردنی چەند کەسێکی گۆڕانە بە پێشمەرگە”
پاش ئەوەی چەند چەکدارێکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە کە گوایە چەکدارێکی داعش هێزەکانی سەر بە پارتی بە ڕێگەدانیان بۆ چوونە ناو کەرکووک تۆمەتبار دەکات. عەقید فەرهاد کەرکووکی، لە ئاسایشی شاری کەرکووکەوە ڕاگەیاند: لە شەڕەکەی دوێنێ شەممە 22\10\2016، ئاسایشی پارتی لە کەرکووک 10 شەهیدی داوە، سەرجەم کادیرانی پارتی لە هێرشەکەی کەرکووک ئامادەبوون و بەچەکەوە بەرگرییان لە شارەکە کردووە، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە بانگەشەیەکی ترسناکە و دروستکردنی سیناریۆیە، چونکە شتی وا لە ئارادا نییە، ئەوانەشی ئەو کارەیان کردووە، دوژمنی کوردن، گومان دەکرێت بۆ بەلاڕێدا بردنی پێشمەرگە بن“.
عەقید فەرهاد جەختی لەوە کردەوە کە سیناریۆکە درێژکراوەی هێرشەکانی سەر بارەگاکانی پارتی و سووکایەتیکردن بە پێشمەرگەی کوردستانە و گوتی: ”دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان دەدەین کە ئەوەی کراوە، سیناریۆیە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەو ڕووداوە دەکەن و لێی بێدەنگ نابن. دووپاتیشی کردەوە: “ئەمە ببێتە وانەیەک کە لەمەودوا ناسنامەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگدا دیار بێت، ناکرێت کەسێک چەکێکی لەشان کرد، بێت مەرامی سیاسیی خۆی لە رێگای سیناریۆی سەربازی بەتاڵ بکاتەوە".
لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا کە مەحمود کوێخا موبارەک، برای عەبدوڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەرچەندە پێشمەرگە نییە، لەنێو هەمەرێکی پێشمەرگەدا، بەهاوکاریی کەسێکی دیکە، لە دیلێکی داعش دەدەن و زانیاری لێ وەردەگرن، بەڵام لە دەقیقەی 1:53 چرکەی ڤیدیۆکەدا، تۆمارەکە دەوەستێندرێت و تێبینی دەکرێت لەو کاتەدا بە چەکدارەکەی داعشیان گوتبێت کە هێزەکانی پارتی تۆمەتبار بکات.
باسنیوز
