شاخەوان عەبدوڵا: هێنانی حەشدی شیعی بۆ ناو شاری كەركووك بە هیچ شێوەیەك قەبولی ناكەین
چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بەرەو شاری کەرکووک چوون کە هاتنەکەیان بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە. لەم بارەیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی شاری کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هاتنی ئەو هێزە بۆ ناو شاری کەرکووک نەبووە، بەڵکوو بۆ دەوروبەری کەرکووکە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بڕیارە ئەو هێزە بچنە گوندی بەشیر، بۆ پشتیوانیکردن لەهێزەکەی دیکەی حەشدی شەعبی کە لەوێ شەڕی دژی داعش دەکەن".
ئەو ئەندامەی کوردەی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەو هێزەی حەشدی شەعبی بچێتە شاری کەرکووک، ئەوا دەبێتە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا.
باسنیوز
