نوێنەرێکی کوردانی ئێزدی سەردانی عەمار حەکیم دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی هاوپەیمانیی نیشتیمانی، ئێوارەی رۆژی شەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2016، عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و فاروق تەحسین بەگ، کوڕی میری ئێزدییان و یەکێک لە کەسایەتییە باڵاکانی ئێزدییان لە شاری بەغدا کۆ بوونەتەوە.
عەمار حەکیم و فاروق تەحسین بەگ گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ کردووە، بە تایبەتی قۆناغی دوای رزگارکردنەوەکە و چۆنێتیی ئیدارەدانی پارێزگای نەینەوا.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنیوز
