وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان

 وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.



کەمێک لەمەوبەر ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە هەرێمی کوردستان.



بە پێی زانیارییەکان ئاشتۆن کارتەر لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی باڵای سیاسی و سەربازیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.



وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ و شەڕی دژی داعش دەکەن.






باسنیوز
Top