پێشمه‌رگه چووه‌ته ناو گوندی فازڵیه‌وه‌و گه‌مارۆی عومه‌ر قاپچی داوه
کاتژمێر 06:30 ئه‌مڕۆ، هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك بەعشیقە لە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی کە بۆ وەدەرنانی تیرۆریستانی "داعش" لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
ملازم سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر له‌لیوای حه‌وتی هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری باشیك راگه‌یاند : له‌به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر گوندی فازڵیه ده‌ستپێكردووه‌و له‌ئێستاشدا به‌شێكی زۆری گونده‌كه كۆنتڕۆڵكراوه‌و داعش به‌توندی ڕووبه‌ڕومان بووه‌ته‌وه".
وتیشی "گه‌مارۆی گوندی عومه‌ری قاپچی دراوه، پلانی ئه‌مڕۆش گرتنی فازڵیه‌یه‌و یه‌كگرتنی هێزه‌كانه له‌نزیك عومه‌ر قاپچی، پاشان عومه‌ر قاپچی رزگار ده‌كه‌ین، كه‌یه‌ك كیلۆمه‌تر دوره له‌به‌عشیقه‌وه".
گوندی فازلییه، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئاینی كوردی شه‌به‌كن‌و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوچه‌كه‌یان، كه ده‌كه‌وێته بناری چیای باشیكه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی باكوری موسڵ كه‌وته ده‌ستی داعش.
به‌وته‌ی ملازم سه‌نگه‌ر "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌هیدێك و سێ برینداری هه‌یه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێشڕه‌ویه‌كان و ده‌مانه‌وێت له‌فازڵیه‌وه حه‌وت كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ین به‌ره‌و به‌رتله‌و نزیك موسڵ".
"دوای كۆنتڕۆڵكردنی عومه‌ر قاپچی ناحیه‌ی به‌عشیقه خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، چونكه ته‌نها یه‌ك كلیۆمه‌تر دوری نێوانیانه‌و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی داعش هیچ رێگه‌یه‌كی ده‌ربازبونیان نابێت بۆ موسڵ"، ملازم سه‌نگه‌ر وای وت.
ناحیه‌ی به‌عشیقه سه‌ر به پارێزگای موسڵه‌و ده‌كه‌وێته دوری 12 كم باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئێزیدین.
كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی 17ی ئەم مانگە، پرۆسەی فراوانی هێزی پێشمەرگە لەخازر‌و بەهەماهەنگی هێزەكانی سوپای عێراق لەگوێڕ‌و گەیارەوە دەستیپێكرد، ئەوەش وەكو قۆناغی یەكەمی ئازادكردنی موسڵ؛ دووەم گەورەترین شاری عیراق كە لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كەوتۆتە دەست داعش.
هێزه عیراقییه‌كان و پیشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێینایه رۆژی حه‌وته‌میه‌وه روبه‌رێكی به‌رفراوانیان له‌ده‌ست داعش ده‌رهێناوه.
خەندان
