بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک: دۆخی شارەکە ئارام بووەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک: دۆخی شارەکە ئارام بووەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی كەركووك ڕایدەگەیەنێت، ئێستا دۆخی شاری كەركووك ئارامە.



عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی كەركووك، ڕاگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە2016 -10- 23 دۆخی شاری كەركووك ئارامە و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لەناو شاری كەركووكدا ڕووی نەداوە".



بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی كەركووك، گوتیشی "ئەمڕۆ لە كەركووك دەوامی فەرمانگەكان دەستی پێ كردوەتەوە و هاتوچۆی هاووڵاتیان ئاسایی بووەتەوە و هێزە تەناهییەكانیش بۆ پاراستنی زیاتری دۆخی تەناهی، بازگەیان لە گەڕەكە جیاجیاكانی شاری كەركووك داناوە".



بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری ڕێكخراوی توندڕەوی داعش هێرشیان کردە سەر چەند شوێنێ ناو شاری كەركووك، بەڵام دانیشووانی شارەكە و هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامدا شكستیان پێهێنان و زۆرینەیان كوشتن."






باسنیوز
Top