پێشمەرگە دەچێتە ناو گوندێکی کوردانی شەبەک

 پێشمەرگە دەچێتە ناو گوندێکی کوردانی شەبەک
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو گوندێکی کوردانی شەبەک لە سنووری باشیک پێشڕەویی دەکەن.



هێزەکانی پێشمەرگە رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2016 بە گەیشتوونەتە سنووری گوندی ئیمام رەزا لە شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا.



بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە لە پێشڕەویی بەردەوامە و چەکدارانی داعش تووشی شکستێکی گەورە بوون.



لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگاکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی ئەو رێکخراوە مەزاری ئیمام رەزایان لە سنووری گوندە شەبەک‌نشینەکان لە نزیک گوندی ئیمام رەزا تەقاندەوە، کە مەزارێکی پیرۆزی موسوڵمانانی شیعەمەزهەب بوو.



رۆژی یەکشەممە 23ـی 23ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستاندەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لە باکووری نەینەوا لە چوارچێوەی ئۆۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، راگەیاند.



پێشتر کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی پێشمەرگەی رایگەیاند، کە تێیدا پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان لە سێ قۆڵەوە لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ، لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان دەست پێکرد.



زووتریش لە رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لەژێر سەرپەرشتییراستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند و ناوچەیەکی فراوانی رۆژهەڵاتی پارێزگای نینەوا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە رزگار کرایەوە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.








باسنیوز
Top