دووەم ئايفۆن حەوت تەقييەوە
پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا يەکەم ئايفۆن حەوت لە دوای ئەوەی بە دەست خاوەنەکەی دەگات دەتەقێتەوە، لە ئێستاشدا دووەم ئايفۆن حەوت لە وڵاتی ئوستوڕاڵيا تەقييەوە.
لەوبارەيەوە پێگەی "nzherald" بڵاويکردەوە، ئايفۆن حەوتێک کە تەنيا هەفتەيەک بەسەر کارابوونی دا تێپەڕيوەو کڕدراوە، بەڵام لەناو ئۆتۆمبێلێکدا تەقييەوەو زيانێکی زۆريشی بە ئۆتۆمبێلەکە گەياندووە.
Xandan-
