برێت مەکگۆرک: ئهمهریكا پێزانینی بۆ قوربانیدانی پێشمهرگه ههیه و ئۆباماش جهختی له پاڵپشتی پێشمهرگه كردووهتهوه
رۆژی شەممە 22ـی 10ـی 2016 لە پیرمام مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە.
بەگوێرەی سایتی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێردەی تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی، سوپاس و پێزانینی ئەمریكای بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و سەركردایەتیكردنی شەڕ و دەستپێشخەرییەكانی بارزانی دووپاتكردەوە.
برێت مەکگۆرک بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە"سەرۆك ئۆباما جەختی لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و پشتیوانیكردنی سەربازیی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كردووەتەوە".
هەر بەپێی هەواڵەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناخەكانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ كراوە و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی داعش لە پارێزگای نەینەوا تاوتوێكراوە و لە بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكە باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە.
Hawler-
