سوپای عیراق له‌زاری سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كانه‌وه: نیوه‌ی قه‌زای تلكێف ئازادكراوه
سوپای عیراق له‌زاری سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند نیوه‌ی قه‌زای تلكێف له‌باكوری موسڵ ئازادكراوه‌و له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌كاونتی فه‌رمی سوپای نیشتیمانی عیراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانیه‌وه بڵاویكرده‌وه" هێزه عیراقییه‌كان له 50%ی قه‌زای تلكێف-یان له باكوری موسڵ ئازادكردووه".
هێزه عیراقییه‌كان ئه‌مڕۆ درێژه‌یاندا به‌پێشڕه‌ویه‌كانیان به‌ره‌و شاری موسڵ، له‌ئێستاشدا شه‌ڕ‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند له‌قه‌زای تلكێف به‌رده‌وامی هه‌یه.
هێرشی هێزه عیراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌چه‌ند میحوه‌رێكی جیاوازی سنوری نه‌ینه‌واوه ده‌ستیپێكردووه به‌ره‌و موسڵ، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی شه‌شه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاره‌كه له‌ژێر ده‌ستی داعش.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئازادكردنی شاری موسڵ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هێرشی به‌رفراوان بۆ ئازادكردنی قه‌زای تلكێف ده‌ستیپێكردووه.
وتیشی كه هێزه عیراقیه‌كان ئه‌مڕۆ توانیویانه دوو گوند به‌ناوه‌كانی (هه‌راره‌و رسیفی شیمال) كۆنتڕۆڵبكه‌ن له‌میحوه‌ری گه‌یاره له‌باشوری موسڵ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌باكوری شاری موسڵ، ئه‌و هێزانه ناوچه‌یه‌كیان به‌ناوی (ته‌بادولی تیجاری) ئازادكردووه كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی فلفیل.
پێشڕه‌ویه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی تری عیراق له‌كاتێكدایه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو توانییان بچنه‌ناو ناحیه‌ی به‌رته‌له له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ‌و به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ریبهێنن.
Xandan-
