تاڵیبان به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی تۆمارده‌كات
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌چێته نێو ئۆتۆمبێلێكی (هه‌مه‌ڕ) و به‌ره‌و باره‌گایه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ڕوات له ولایه‌تی هه‌ڵمه‌ند به‌مه‌به‌ستی خۆته‌قاندنه‌وه.
زۆر به‌ده‌گمه‌ن رێكخراوی تاڵیبان ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ تۆماركردنی گرته‌ی كرده‌وه‌كانی به‌كارده‌هێنێت كه له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و هێزه بیانییه‌كان ئه‌نجامیده‌دات.
گرته ڤیدیۆییه‌كه ماوه‌كه‌ی 23 خوله‌ك و تییدا ئه‌و چه‌كداره‌ی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ده‌چێته نێو ئه‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیس و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئاگر و دوكه‌ڵێكی زۆر له‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیس به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌رده‌خات.
Xandan-
