مەسرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌كات
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە تویتەری خۆیدا پۆستێكی بلاو كردووە، تیایدا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌مریكا كرد بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا بەنێوی جێیسۆن فینان.
مسرور بارزانی نووسیویەتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدانمان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە خەڵكی ئەمەریكا دەكەم بەهۆی لەدەستدانی جێیسۆن فینان سەربازی ئەمەریكی.
هەروەها لە پۆستێكی تری‌دا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووە بۆ پێشڕه‌وییه‌كانیان. سه‌ره‌خۆشی خۆیشی ئاراسته‌ی خەڵكی عێراق دەكات بۆ لەدەستدانی ژمارەیەك سه‌ربازیان.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراوەوە، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى موسڵ، كوژرا.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو له نزیك موسڵ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراوەوە، سه‌ربازێكى ئه‌مریكی دواى برینداربوونى، گیانى له ده‌ست دا.
Kurdistan-
