داعش بە قەناس هەوڵی کوشتنی منداڵێک دەدات
چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بە چەکی قەناس هەوڵی کوشتنی منداڵێکی عەرەبی کەرکووک دەدات.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، منداڵێکی عەرەبی خەڵکی دۆمیز بە کوڵ دەگری و دەڵێ، ”داعش بە قەناس لە منی دا“.
ژمارەیەک چەکداری داعش بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 21ـی تشرینی یەکەمی 2016 دەستیان بەسەر چەند باڵەخانە و خانووێکی کەرکووکدا گرت و دوای شەڕێک لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، زۆربەیان کوژران و دەستگیرکران.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
Bas News-
