بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک: ژمارەیەک چەکداری داعش لەنێو ماڵی هاوڵاتییەکی مەسیحی کوژران

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک: ژمارەیەک چەکداری داعش لەنێو ماڵی هاوڵاتییەکی مەسیحی کوژران




بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای کرد ئاشکرای کرد، سەرجەم ئەو چەکدارانەی داعش کوژراون کە دزەیان کردبووە نێو کەرکووک و بە دووری نەزانی تەنیا چەند چەکدارێکی کەمی داعش خۆیان لەنێو ماڵاندا حەشار دابێت.



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەچوو، خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، هاووڵاتییانی لەوە دڵنیا کردەوە کە تا پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش هەبێت، هیچ تیرۆریستێک ناتوانێت زیان بە کەرکووک بگەیەنێت. داواشی لە هاووڵاتییان کرد، لە ماڵەکانیاندا ئارام بگرن و خۆیان لە هاتنە دەرەوە بپارێزن، بۆ ئەوەی ”تەرمی کوژراوەکانی سەر شەقامەکان لادەبەین و ئۆتۆمبێلە سووتاوەکان بۆ شوێنی دیکە دەگوازنەوە“.



بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک باسیشی لەوە کرد کە سەرجەم ئەو چەکدارانەی داعش کە دزەیان کردبووە ناو کەرکووک، کوژراون و ڕەنگە تەنیا چەند چەکدارێکی کەم مابن و خۆیان لەنێو ماڵاندا حەشار دابێت.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەرج نییە ئەو ماڵانەی چەکدارانی داعش پەنایان بۆ بردوون، پشتیوانی داعش بووبن و گوتی: ”ئەو چەکدارانە چوونەتە ماڵەکان، ڕەنگە خەڵکی نەیانتوانیبێت ڕێگەیان لێ بگرن، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک چووبوونە ماڵی هاووڵاتییەکی مەسیحی و چەند کەسێکیشیان بە بارمتە گرتبوو، هێزەکانمان لە دیوی پشتەوەی خانووەکە، بارمتەکانیان ڕزگار کرد و چەکدارەکانیان کوشت“.
Bas News-
Top