لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ 15 گوندی کوردانی شەبەک کۆنترۆڵکراونەتەوە

لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ 15 گوندی کوردانی شەبەک کۆنترۆڵکراونەتەوە
لەماوەی شەش رۆژی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن هێزەكانی یێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان، 15 گوندی کوردانی شەبەک کۆنترۆڵکراونەتەوە.

غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و نوێنەری کوردانی شەبەک بە ( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا، تاوەکو ئێستا 15 گوندی کوردانی شەبەک کۆنترۆڵکراونەتەوە.

ئەو نوێنەرەی شەبەک ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی شەممە 22-10-2016، بەرتللە بەتەواوی کۆنترۆڵکرایەوە، کە نیوەی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەكە شەبەکن و نیوەکەی دیکە کریستیانن.

لە سنووری پارێزگای نەینەوا، 57 گوندی کوردانی شەبەک هەن و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەمیان کۆنترۆڵ بکرێنەوە، وەک نوێنەرەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باسیکرد.

رۆژی شەممە 22/10/2016، ناحیەی بەرتللە بەتەواوی لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵکرایەوە. بەرتللە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ، دانیشتووانەکەی بە نزیکەی 60 هەزار کەس دەخەمڵێندرێن و زۆرینەیان کریستیان و کوردانی شەبکن.




رووداو
Top