لە نزیک بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک دوو چەکداری داعش دەستگیر کران
د. فەرهاد کەرکووکی، بەرپرسی لقی 19ی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا، قوتابخانەی (ڕەواد) لای ناوچەی مەفقودین پاک کرایەوە، لە دوو شوێنی کەرکووک تەقە هەبووە، بەڵام ئێستا شار ئارامە، سەرجەم داعشەکان کوژراون یان ڕایان کردووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شۆراو، دوو چەکدار دەستگیر کراون، دوێنێ شەو لە پشت گەڕەکی دۆمیز لە کەرکووک، فڕۆکەی هاوپەیمانان 9 کەسیان کوشتووە، 5 داعشی دیکە لە گوندی (زەلال) لە ناوچەی تازە کوژراون، کۆی گشتیی کوژراوانی داعش 15 کەس بووە”.
فەرهاد کەرکووکی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ لە نزیک بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، دوو چەکداری دیکەی داعش بەدیل گیراون.
باسنیوز
