لە شەقڵاو زیاتر لە 50 تۆن سركە بۆ بازاڕەكان ئامادە كراوە
مراز مەقسوود، بازرگانی بەروبومی خۆماڵییە، ڕایگەیاند: "ئێستا كاتی دروستكردنی سركەیە، خەڵكێكی زۆر خەریكی دروستكردنیەتی، چونكە ئێستا خەڵك كاتی ئەوەیەتی سركە بكڕێت و هەڵی بگرێت، كوردی خۆشمان سركەی باش نەبێت نایخوا، متمانەی بە شوێنەكە نەبێت، نایكڕێت".
ئەو بازرگانە، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "سركە باشەكە، تام و بۆنی دیارە، خراپەکەی بۆنی قورسە و بۆن دۆشاو دەدات، بەڵام باشەكەی بۆنی سووكە، سركەی باشیش، نرخی بە كۆی دەگاتە 17 هەزار، نرخیشی گرانە، بەڵام ماندووبوونی زۆری دەوێت".
گوتیشی: "ئێمە بۆ خۆمان دوو تۆن و نیوم داناوە، لە هەموو شەقڵاوە ساڵانە زیاتر لە 50 تەن دروست دەكرێت، ئەمە جگە لە شوێنەكانی دیكەی كوردستان، بەتایبەت شەقڵاوە، چونكە عەرەبێكی زۆر ڕووی تێدەكەن و دەیبەن، هەرچەندە عەرەبەكان سركەی باش نابەن، بەڵكوو هی خراپەكە بۆ دیاری دەبەن، كورد بۆ برنج بەكاری دێنێ، بەڵام عەرەبە بۆ مریشك بەكاری دێنێ".
باسنیوز
