داعش كەلوپەلی پەروەردەی خوێندنی كوردییان لە كەركووك سووتاند
ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2016، مامۆستا شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك، ڕایگەیاند "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش دوێنێ هەینی دزەیان كردە ناو بینای پەروەردەی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك، كەلوپەلی ناو بیناكەیان سووتاندووە".
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك، گوتیشی "شەمشەمە كوێرەكان چاویان بە خوێندنی كوردی و مامۆستا و قوتابیی كورد و بەرزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر گشت باڵەخانەكانی قوتابخانە كوردییەكان هەڵنایەت، لەبەر ئەوەیە زۆر دڕندانە پەلاماری بینای بەشی خوێندنی كوردییان داوە و ژور بە ژور سوتاندوویانە".
ئاشكراشی كرد" هێزە تەناهییەكانی كەركووك، توانیویانە بینای پەروەردەی بەشی خوێندنی كەركووك، لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە."
باسنیوز
