کۆسرەت ڕەسول: پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە پیلانەکەی داعش هێنا
ئەمڕۆ شەممە 22\10\2016، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرکەوتنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: ”تاریکپەرستان و تیرۆریستان، هەوڵیان دا دەست بەسەر چەند شوێن و دامودەزگایەکی شاری کەرکووکدا بگرن و ئارامیی شارەکە تێک بدەن، بەڵام لە قارەمانێتییەکی بێ وێنەدا، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە پیلانەکە هێنا و خەونەکەیان لەگۆڕ نان“.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی-یه‌وه بۆ كه‌ركووكییه‌كان
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى خۆڕاگری كوردستان
دواى هه‌وڵێكى شكسختواردووى تاریكپه‌رستان و تیرۆرستان، كه هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند شوێن و دام و ده‌زگایه‌كى شارى كه‌ركووكدا بگرن و ئارامى شاره‌كه تێك بده‌ن، له قاره‌مانێتییه‌كى بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شكست به پیلانه‌كه‌یان هێنراو خه‌ونه‌كه‌یان له گۆڕ نرا، به پێویستى ده‌زانم لێره‌وه وێڕاى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان سوپاسی خه‌ڵكى قاره‌مان و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ری شارى كه‌ركووك، هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، هێزى هاوپه‌یمانان، رێكخستنه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له كه‌ركووك، تیمه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوون له تێكشاندن و له‌باربردنى خه‌ونى تاریكپه‌رستان، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به خوێنى ده‌یان رۆڵه‌ى قاره‌مان و تێكۆشه‌ر هاته‌دی و خوێن و ژیانى خۆیان كرده قوربانى پاراستنى كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان، لێره‌شه‌وه داواكارم له‌خواى گه‌وره شیفاى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م برینداران بدات و شه‌هیدانیش به‌به‌هه‌شتى به‌رین شادبكات و سه‌بوورى هه‌موو لایه‌كمان بدات.
خه‌ڵكى خۆڕاگری كه‌ركووك...
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه كه‌ركووك هێڵی سوورى خه‌باتى كوردایه‌تى بووه‌و ده‌یان و سه‌دان قوربانى له‌پێناو دراوه‌و له‌پێناو پاراستنیشیدا ئاماده‌ین قوربانى تریش بده‌ین، تیرۆرستان و تاریكپه‌رستان و دوژمنانى كوردیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز رێگا ناده‌ین خه‌ونى گڵاویان بێته‌دی و هیچ بستێكى خاكى كوردستانیان بكه‌وێته ده‌ست.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
22/10/2016
باسنيوز
