منداڵێکی کورد پلەی یەکەمی وێنەکێشانی بولگاریای بەدەست هێنا

 منداڵێکی کورد پلەی یەکەمی وێنەکێشانی بولگاریای بەدەست هێنا
منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵەی خەڵکی شاری کرماشان توانی لە کێبڕکێی وێنەکێشانی نێودەوڵەتیی "مونتانا" لە وڵاتی بولگاریا پلەی یەکەمی بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، هانا سێپهری کیا، تەمەن حەوت ساڵ و خەڵکی کرماشان، خەڵاتی یەکەم و پەیکەری کێبڕکێی وێنەکێشانی لە وڵاتی بولگاریا بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

بابەتی ئەو کێبڕکێیە لەژێر ناوی"موسیقا و هەڵپەڕکێی سوننەتیی خەڵکی وڵاتی من" لە وڵاتی بولگاریا بەڕێوە چوو.

2800 بەرهەم لە 33 وڵاتی جیهان بۆ ئەو کێبڕکێیە نێردرابوو.

هەروەها سارا زوورمەند، تەمەن 11 ساڵ خەڵکی پارێزگای ئەردەبیل و "فاتمە خوسرەوەی" تەمەن14 ساڵە لە پارێزگای خۆراسانی باشوور توانیان دیپلۆمی ئیفتخاریی کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی مونتانا بەدەست بێنن.

وڵاتی ئێران بە 874 بەرهەم لە کێبڕکێی وێنەکێشانی"مونتانا"ی وڵاتی بلەگاریا بەشداریی کردبوو.
















باسنيوز
Top