داعش مەلایەکی دوبز شەهید دەکات
شیخ قەحتان حەبیب ناسراو بە ئەبو حەمزە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (ئەلڕەحمان) بوو لە شارۆچکەی دوبز لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک.
هەروەک هاووڵاتییانی کەرکووک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکان باسیان کردووە، دوای هێرشەکەیان بۆسەر کەرکووک، چەکدارانی داعش شێخ قەحتان حەبیبیان لە وێستگەی کارەبای دوبز شەهید کردووە.
ژمارەیەک چەکداری داعش بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 21ـی تشرینی یەکەمی 2016 دەستیان بەسەر چەند باڵەخانە و خانووێکی کەرکووکدا گرت و دوای شەڕێک لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، زۆربەیان کوژران و دەستگیرکران.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
