ڕۆژنامه‌نووسێك له كاتى وێنه‌گرتنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى موسڵ كوژرا
كه‌نالى ئاسمانى "سۆمه‌رییه" كه یه‌كێكه له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان، له هه‌واڵێكی به په‌له‌یدا، كوژرانى "عه‌لى ڕیسان" وێنه‌گرى كه‌ناڵه‌كه‌ى ڕا گه‌یاند.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه، وێنه‌گره‌كه‌یان له شه‌ڕه‌كانى ناوچه‌ى شۆره، له نزیك شاره‌دێی گه‌یاره، به گولـله‌ى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان، پێكراوه و گولـله‌یه‌ك له سنگى ده‌درێت..
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كى تسعینی شاری كه‌ركوك، چه‌كدارانی قه‌ناس به ده‌ستی داعش، رۆژنامه‌نووسێكی شاری كه‌ركووكیان شه‌هید كرد.
په‌یامنێری (باس‌نیوز) له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كى تسعینی شارى كه‌ركوك، چه‌كدارانى قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش رۆژنامه‌نووسێكى شارى كه‌ركوكیان به ناوى ئه‌حمه‌د هاجه‌ر شه‌هید كرد، كه ناوبراو به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵه‌كانى كه‌ناڵی ئاسمانی توركمان ئیلی بوو.
باس‌نیوز
