له كەركووك دوو چەكداری داعش كوژران

 له كەركووك دوو چەكداری داعش كوژران
لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، هێزە تەناهییەكانی كەركووك ڕووبەڕووی چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش بونەوە و دوو چەکداری ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەیان كوشتووە.



نەقیب تەڵعەت كەریم، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ڕاگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ شەممە2016 -10 -22، لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، هێزە تەناهییەكانی كەركووك، ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەوە و توانیان دوو چەكداری داعش بكوژن".



ئەفسەرەكەی پۆلیسی، گوتیشی"ئێستا دەزگا تەناهییەكانی كەركووك، هەڵمەتێكی بەرفراوانی گەڕان و پشكنینیان لە گەڕەكەكانی عەدەن و عروبەی شاری كەركووك دەست پێكردوە، تاكوو بتوانن تیرۆریستان دەستگیر بكەن".



باسنيوز
Top