وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

 وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.



لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 22\10\2016، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، گەیشتە شاری بەغدا، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە وردەکاریی سەردانەکەی نییە.



چاوەڕوان دەکرێت کارتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی، بارودۆخی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ تاوتوێ بکات. هێشتا ئەوە نازاندرێت کە ئاخۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات یاخود نا.







باسنيوز
Top