قایمقامی کەرکووک: هاتنی ئاوارە لە حەویجەوە بۆ کەرکووک بەردەوامە

 قایمقامی کەرکووک: هاتنی ئاوارە لە حەویجەوە بۆ کەرکووک بەردەوامە
قایمقامی کەرکووک ئەوەی ئاشکرا کرد کە هاتنی ئاوارەکان لە سەرجەم ناوچەکانەوە، بە تایبەتی لە شارۆچکەی حەویجەوە بۆ ناو شاری کەرکووک، بەردەوامە.



ئەمڕۆ شەممە 22\10\2016، کامیل ساڵەیی، قایمقامی کەرکووک، ڕاگەیاند، بارودۆخی کەرکووک ئارام بووەتەوە و ئێستا دەنگی تەقە لە شارەکە نابیسترێت، ڕەنگە ئەمڕۆ دەزگا ئەمنییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی شەڕەکەی دوێنێی کەرکووک ئاشکرا بکەن.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، بە ناوی سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی کەرکووک، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ساز دەکات و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی هێرشەکەی داعش و ئەگەری دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو کەرکووک و هەبوونی دەستی داعش لەناو شارەکە دەکەن.



لە کۆتاییشدا سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ بەرامبەر بە ئاوارەکان، کامیل ساڵەیی، قایمقامی کەرکووک ڕاگەیاند: ”هاتنی ئاوارەکان لە هەموو لایەکەوە بۆ ناو کەرکووک بەردەوامە، بە تایبەتی ئەوانەی لە حەویجەوە دێن. هیچ ڕێوشوێنێکی تازە نەگیراوەتە بەر“.









باسنیوز
Top