"موسڵ کە بە شاری دوو بەهار ناسراوە لە دوای شەڕ دەبێتە وێرانەیەک"
هونەرمەندێک کەرۆژگارێک بۆ گەشتکردن رووی لەشاری موسڵ کردووە، پێیوایە دوای جەنگ گەشتیاران دەبێت لەبری گەشتکردن بۆ بینینی دیمەنە جوانەکانی ئەو شارەی کە بە دووبەھار ناسراوە، دەبێت سەردانی وێرانەیەک بکەن.
جەمال محەممەد، ھونەرمەندێکی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ساڵانی پێشوو دەچووین بۆ موسڵ، لەگەڵ چەند برادەرێکمدا بۆ گەشتکردن دەچووین، ئەو خۆشی و جیگای لەموسڵدا بینیوومە، بەڕاستی جیگای وامنەبینیووە و نابینم، بەڵام چی ئەبێ رووبدا لەو شارەدا، دوای ئەوان خۆشی تێدا نامێنێت، خەڵک دەبێت بچن بۆ گەشت بەڵام زەحمەتە چونکە دەبێتە وێرانە".
محەممەد قادر، لەساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردوو وەک کاسبکارێک رووی لەشاری موسڵ دەکرد بۆ ھێنانی کەرەستەی بیناسازی، بەڵام ئەم پیاوە پێش ئەوەی جەنگی رزگاری موسڵ کۆتایی بێت، لای خۆیەوەو وێنەی دوای جەنگی ئەو شارەی کێشاوە.
محەممەد قادر، ھاونیشتمانییەکی شاری سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "من رۆیشتم بۆ موسڵ بۆ شایگەر کڕین بۆ خانووەکانی کارگەی جگەرەی سلێمانی، ئەوکات شارێکی خۆش و پێشکەوتوو بوو، شوێنی کار و کاسبی ھەموو کەس بوو، چەندینجاری دیکە سەردانم کردووە بۆ کار و ھێنانی قیر، ئەوکات شارێکی زۆرخۆشبوو، بەڵام دوای شەڕی داعش ئەبێت بەشارێکی وێرانە، ئەگەری ھەیە 10% -ی خانووەکان بەپێوە بمێنێت یان ھەمووی وێران بێت".
ھاونیشتمانیانی باشووری کوردستان، ھاوڕان لەسەرئەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشداریی جەنگی رزگارکردنی موسڵ بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا داوا دەکەن کورد لەو جەنگەدا تەنیا قوربانی نەبەخشێت، ھاوبەشی دەستکەوتەکانی جەنگیش بێت.
رووداو
