خورماتوو.. ته‌قینه‌وه‌ى سێ بۆمبى چێنراو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى بریندار ده‌كات
موقه‌ده‌م فاروق ئه‌حمه‌د به‌ڕێووه‌به‌رى ئاسایشى خورماتوو ڕاى گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینی یه‌كه‌م سێ بۆمبى چێنراوى پاشماوه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش له گوندى حلێوه‌ى خۆرئاواى شارۆچكه‌ى خورماتوو به ژماره‌یه‌ك خێزانى هه‌ڵهاتووى ژێر ده‌ستى داعش، ته‌قینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى برینداربوون.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، گوتیشى :" دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانى خورماتوو گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه‌و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گواسته‌وه .
باس‌نیوز
